بافڵ تاڵەبانی لە بەغدایە

لڤین:

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیای فەڕمی یەکێتی ، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەسەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای یەکێتیی لە بەغدایە و کۆمەڵێک دیدار و کۆبونەوەی دەبێت لەسەر پرۆسەی سیاسیی عیراق.

لە یەکەم کۆبوونەوەشدا بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدی باڵای یەکێتیی  لە بەغدا لەگەڵ وەفدی ھاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەنا سامەڕائی کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکە دوای ھەڵسنگاندن و تاوتوێکردنی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق گفتوگۆی ھەمەلایەنە و بەرپرسیارانە کرا لەسەر پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و ئەرک و بەرپرسیارێتییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لەم قۆناغەدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button