مەسرور بەرزانی گەیشتە ئیمارات

لڤین:
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی نزیک لە پارتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێـم بە سەردانێک گەیشتە میرنیشنی یەکگرتووی عەرەبی( ئیمارات)، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە کە ڕۆژانی 27-28 ی ئادار لە شاری ئەبوزەبی بەڕێوەدەچێت
سەرۆکی حکومەت هەروەها بەشداری لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان دەکات، کە ساڵانە بە بەشداری چەندین بەرپرس و کەسایەتیی بەناووبانگی جیهانی لە شاری دوبەی دەکرێت. ئەمساڵ لوتکەکە لە ڕۆژانی 29-30ی ئادار ئەنجام دەدرێت.
هەروەها بڕیارە سەرۆکی حکومەت، جیا لە بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە و لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، لە گەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئیماراتیش کۆببێتەوە.