سەدر هەڕەشە دەکات

لڤین:
موقتەدا سەدر رێبهری رهوتی سهدر ههرهشهی كرد كه سبهی رۆژی شەممە چاوەڕێى پەرلەمانتارە سەربەخۆکانه، ئەگەرنا کۆتایی پەرلەمانە.
رێبەری رەوتی سەدر درهنگانێكی شهوی رابردوو، لە تویتێکدا رایگەیاند؛ رۆژى شەممە چاوەڕێى پەرلەمانتارە سەربەخۆکانن و چاوەڕوانى “هەڵوێستێکى شەرەفمەندانە”یان لێدەکەن و دەشڵێت: “ئەگەر دۆخەکە بەوشێوەیە نەبێت، ئەوە کۆتایی پەرلەمانە”.
سەدر نووسیویهتى: “لەنگییەکی گەورەیە عێراق و گەلەکەى بەبێ حکومەت بەجێبهێڵدرێت، ئەگەر کەسێک سەربەخۆبێت، دەستناخاتە ناو دەستى گەندەڵکاران، لەنگییە سەربەخۆ نیشتیمانەکەى بەبێ حکومەتێکى زۆرینەى چاکسازخواز بەجێبهێڵێت، لەنگییە حکومەتى زۆرینەى نیشتیمانى و حکومەتى پشک پشکێنە لە تاى یەک تەرازوودا دابندرێن.”