ئەمریکا 100 هەزار پەنابەری ئۆکرانیا وەردەگرێت

لڤین:
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، له پاڵپشتی هێزه‌كانی ئۆكراین به‌رده‌وام ده‌بن و زیاتر له 100 هه‌زار ئۆكراینیش وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرن.
جۆو بایدن، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پاش كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ناتۆ ڕایگه‌یاند، یه‌ك بلیۆن دۆلار وه‌ك هاوكاری مرۆیی پێشكه‌ش به ئۆكراین و هاوڵاتیانی ده‌كه‌ین كه به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه‌وه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م و كۆتایی بوون.
سەرۆکی ئەمریکا وتیشی: بڕیاریشمانداوه زیاتر له 100هه‌زار هاوڵاتی ئۆكراینی له وڵاته‌كه‌مان وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌ربگرین به‌شێوه‌یه‌ك هیچ خێزانیكی ئۆكراینی له یه‌كتر دانه‌بڕێنین.
بایدن باسی له‌وه‌شكرد “زیاتر له 320 ملیۆن دۆلار پێشكه‌ش به ئۆكراین ده‌كه‌ین تا پارێزگاری له مافه‌كانی مرۆڤ بكات و دووباره ئۆكراین به به‌هێزتر و جوانتر خۆی بونیاد بنێته‌وه، له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی G7، بڕیاری پێشكه‌شكردنی هاوكاری به كیێڤ له ڕووی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك خۆراك و وزه دووپاتكردوه‌ته‌وه.