نەوەی نوێ: هەموو ئەگەرێک لەبەردەمماندا کراوەیە

لڤین:

وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایدەگەیەنێت هەموو ئەگەرێک بۆ کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراق کراوەیە لەبەردەماندا.

هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند، “هەموو ئەگەرێک بۆ کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراق کراوەیە لەبەردەماندا. چ بە کشاندنەوەی کاندیدەکەمان بێت بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار و بەشدارینەکردنمان بێت لە دانیشتنەکەی پەرلەمان، یاخود نەکشانەوەی کاندیدەکە و بەردەوامییمان”.

ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆئەوەی دانیشتنەکەی ڕۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت و ڕێژەی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران بۆ دانیشتنەکە بەردەست بێت.

هاوکات، جوڵانەوەی نەوەی نوێش رێبواری ئەوڕەحمانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندیدکردووە و رایانگەیاندووە، تەنها پارتی و یەکێتی نوێنەرایەتی کورد ناکەن و هێزی نوێش لە گۆڕەپانەکەدایە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button