یەکێتی لە بارەی کۆبونەوەی شەممەی پەرلەمان بڕیاری خۆیداوە

لڤین:
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری کۆتایی لەبەشداریکردن یان بایکۆتکردنی کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراقی بە فەرمی ڕانەگەیاندووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە لڤینی ڕاگەیاند، فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە بەشداری لەدانیشتنی ڕۆژی شەممەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق نەكات کە تایبەتە بەهەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق.
سەرچاوەكە وتیشی: بڕیاری فركسیۆنەكەیان لە ئێستادا ئەوەیە بەشداری دانیشتنی ڕۆژی شەممەی داهاتووی پەرلەمان نەكەن تایبەت بەهەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئەگەربێت.
سەرچاوەکەی لڤین وتیشی یەکێتی چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی لایەنە شیعەکانە، بریاریداوە نەبێتە بەشێک لە ناکۆکیەکانی نێوماڵی شیعە، بەڵام ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ ڕەوتی سەدر بگەنە ڕیککەوتن ئەوانیش بڕیایر بەشداری کردن دەدەن.