چوارچێوەی هەماهەنگی: هەڕەشە لە کەسایەتیە سیاسی و سەربەخۆکان دەکرێت

لڤین:

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان رایگەیاند، دانیشتنی ڕۆژی شەممە ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران تیایدا بەشدار نابن، داواش دەکات دەست لە هەڕەشەکردن کەسایەتیە سیاسی و سەربەخۆکان هەڵبگیرێت. 

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: داوا لە هەموو هاوبەشانی پرۆسەی سیاسی دەکەین کە ڕۆحی نیشتمانپەروەرییەکی ڕاستگۆیانە نیشان بدەن و گرنگی بە بەرژەوەندی وڵات بدەن و لە هەموو ئەو شتانە دوور بکەونەوە کە ئارامی تێکدەدا و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئازارەکانی خەڵکی زیاد دەکات.

چوارچێوەکە ڕاشیگەیاندووە: باوەڕمان وایە ئەو فشار و تۆقاندنەی کە کاری لەسەر دەکرێت بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی ناتەواو لەڕووی ناکۆکی و قەناعەتەوە بەتایبەتی لە نێو گرنگترین کەسایەتییە سیاسی و سەربەخۆکاندا دەبێتە هۆی لە دەستدانی مافەکانی پێکهاتە گەورەترەکەی خەڵکی بەخشندەی عێراق کە شێوازی جۆراوجۆری تاڵی و ئازاریان ئەزموون کردووە و بۆشاییەکی گەورە لە نێوان ڕیزەکانیاندا دروست دەکات.

ڕوونیکردووەتەوە: لە دانیشتنی ڕۆژی شەممەی داهاتوو ڕێژەی یاسایی بەدەست ناهێنرێت چونکە کۆکردنەوەت تەواو نەکراوە.

جارێکی دیکە تەئکیدی لە درێژەدان بە دیالۆگی بنیاتنەر لەگەڵ هێزەکانی تر بۆ یەکخستنی بیرۆکە و بینینەکان و بەدەستهێنانی تێگەیشتنی زیاتر کردووەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button