دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە کاندیدبوونی رێبەر ئەحمەد و بەرھەم ساڵح دەدات

لڤین:

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق تایبەت بە سكاڵاكانی سەر بەرهەم ساڵح و رێبەر ئەحمەد كۆدەبێتەوە و دەبێت بڕیاری کۆتایی لە کاندیدبوونیان بدات.

سکاڵاکەی لە دژی بەرهەم ساڵح تحمارکراوە لەلایەن پەرلەمانتارێکی پارتیە و بە ھۆی ئەوەی  تۆمەتبارێکی ماددە ھۆشبەرەکانی ئازادكردووە.

ھاوکات ھەر ئەمرۆ گفتوگۆ لەسەر سکاڵایەکی عالیە نوسەیف دەکرێت لە دژی رێبەر ئەحمەد بە ھۆی ئەوەی  بەشداری ریفراندۆمی كردووە.

ئەگەر ئەمرۆ دادگا بڕیاردان لەو دوو دۆسیەیە دوا بخات دانیشتنی پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە لە کاتی خۆیدا ئەنجام نادرێت

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button