عومەر بەرزنجی: نامەم بۆ کاک مەسعود و کاک بافڵ ناردووە

لڤین:
کاندیدێکی سەرۆک کۆمار رایگەیاند نامەی بۆ سەرۆکی پارتی و ھاوسەرۆکی یەکێتی ناردووە و لە بارەی کاندیدیەوە روونکردنەوەی پێداون. دەشڵێت مەزھەبی دیبلۆماسیم تاڵەبانییە.
عومەر بەرزنجی كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا رایگەیاند، من یه‌ك نامه‌م ناردووه بۆ هه‌ردوو به‌ڕێز كاك مه‌سعود و كاك بافڵ كه ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌م ئه‌مه‌یه “پێم ڕاگه‌یاندوون ئه‌گه‌ر ئێوه ڕێككه‌وتوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌سێك له لایه‌كتان ببێت به سه‌رۆك كۆمار من پیرۆزبایی ده‌كه‌م و ده‌كشێمه‌وه، وه ئه‌گه‌ر ڕێكنه‌كه‌وتن و چوونه كێبڕكێ وه‌كو ئه‌وه‌ی كه 26ی مانگ ڕووده‌دات، ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه یەکێک له کاندیدانی ئێوە ده‌بێت به سه‌رۆك كۆمار ئه‌وكاته‌ش هه‌ر ده‌كشێمه‌وه هه‌ركه‌سێكیان بوون پیرۆزبایی ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌م دووانه هیچیان ڕوویان نه‌دا و بیرتان له‌وه كردووه كاندیدێكی تر ده‌سنیشان بكه‌ن و هه‌ڵبژاردنیان كه‌وته سه‌ر من، ئه‌وه ناوه‌كه‌ی منیش له‌وێدا هه‌یه ئیتر پێویستیشی نه‌كردووه به‌كه‌سی تر بڵێم”.
ئەو ژە ئێستا باڵیۆزی عێراقر لە قەتەر دەگێڕێتەوە: جارێکییان به مام جه‌لال ووت مه‌زهه‌بی فیقهیم (وەک فیقه نەک تائیفی و مەزهەبی مەبەستم) شافیعیه، به‌ڵام مه‌زهه‌بی دبلۆماسیم تاڵه‌بانییه، هەتا مام جەلال بەڕەحمەت بێت زۆر پێکەنی بەو قسەیەم، واته من سه‌رسامی گه‌وره‌م هه‌یه به به‌ڕێز مام جه‌لال، من به‌ڕاستی خۆم واده‌بینم كه ده‌توانم هه‌مان ڕێگا بگرم له دبلۆماسیه‌تدا