عەبدوڵای کوێخا موبارەک و چەند کەسێکی نزیکی هەڵهاتن

لڤین:
بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتیەک، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عەبدوڵای کوێخا موبارەک و شەش کەسی نزیکی دەرچووە، ئەوانیش چەمچەماڵیان بەجێ هێشتووە.
شەوی ١٩ی ئەم مانگە، كارمەندێكی ئاسایشی چەمچەماڵ كوژرا، دواتر ڕاگەیەندرا لەلایەن كوڕی عەبدوڵای كوێخا موبارەك كادری پارتیەوە كوژراوە، بەوهۆیەوە سكاڵا لەسەر حەوت كەس تۆماركرا.
عەبدوڵای کویخا موبارەک هەڵسوراوی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان کە دوای بوون بە پارتی هێزێکی لەلایەن ئەو حزبەوە بۆ دروستکرا، بە وتەی پۆلیسی سلێمانی لە ئێستادا بۆ شوینێکی نادیار هەڵهاتووە.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە میدیاکانی ڕاگەیاند، بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتیەک، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عەبدوڵای کوێخا موبارەک، دوو کوڕی، دوو برای و دوو ئامۆزای دەرچووە.
کەسوکاری کوژراوەکە ڕایانگەیاند بوو، کوڕەکەیان لەسەر کۆمێنت نوسین کوژراوە و كێشەی کۆمێنت نووسینەكە لە یاسادا بووە، بەڵام بەهۆی یەكلایینەكردنەوەی لەلایەن دادگاوە ئەم ڕووداوەی لێكەوتووەتەوە.