پارتی شاندێکی دیکەی ڕەوانەی بەغداد کرد

لڤین:
پێش کۆبونەوەکەی ڕۆژی شەممە پارتی شاندێکی نوێ دەنێرێتە بەغداد بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بۆ کاندیدی حزبەکە بۆ سەرۆک کۆماری.
ئەمڕۆ شاندێكی پارتی بە سەرۆکایەتی فازیل میرانی گەیشتوەتە بەغداد، ئامانجیشی گفتوگۆکردنە لەگەڵ لایەنەکانی عێراق و پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بۆ دەنگدانیان بە ڕێبەر ئەحمەد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شانده‌كه‌ی پارتی هەریکە لە جه‌عفه‌ر ئیمینكی و نازه‌نین وسو و عه‌ره‌فات كه‌ره‌م تیادا بەشدارن، هاوکات میدیاکانی عێراقیش بڵاویان کردەوە کە کۆمپانیایا کار پارەیەکی زۆری تەرخان کردووە بۆ کڕینی دەنگی پەرلەمانتاران.