وادەی دەستپێکردنەوەی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن ڕاگەیەندرا

لڤین:

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەریم ڕایگەیاند ڕۆژی شەممە دەوامی ئاسایی خوێندن لە قوتابخانە و خوێندنگاکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

ئالان حەمە سەعید، بە میدیاكانی نزیك لەپارتی راگەیاندووە “ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە ناوەندەكانی خوێندن دەوام ئاساییە و پشوو نییە”.

پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندبوو، بەبۆنەی هاتنی جەژنی  نەورۆزەوە، لە ڕۆژی یەكشەممە 20ی3 تا ڕۆژی پێنجشەممە 24ی 3 لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمیی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button