لیزا فەلەکەدین کاکەیی، بەدواداچوونم بۆ دیارنەمانی پارەی کۆمپانیایەک کردووە

لڤین:

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، بەدواداچوونی بۆ 78 ملیار دیناری قەرزی كۆمپانیایەك كردووە كە گوایە پێویست بوو لەبری حكومەت بۆ داهاتی سلێمانی خەرج بكرایە، ئەو پارەیە بۆ چەند پرۆژەیەك لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە خەرج كراوە.

لیزا فەلەكەدین كاكەیی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند “سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  دەڵێت كە كۆمپانیایەك بەبڕی 78 ملیار دینار قەرزی حكومەتی لابووە و دواتر  پارەكەی بۆ حكومەت گەڕاندووەتەوە كە پێویست بوو ئەو پارەیە بۆ داهاتی سلێمانی خەرج بكرێت ئەو كات كێشەی كەمی سیولە لە بانكەكانی سلێمانی دروست نەدەبوو.”

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی باسی لەوەشکردووە ” دوایی بەدواداچوون روونبوویەوە كە ئەم بابەتە پەیوەندی بە كۆمپانیای “ماس”ەوە هەیە و ئەو قەرزەش كە باسی لێوە دەكرێت دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2020 كە دراوەتەوە بە حكومەت، هەروەها لەسەر بودجەی هەرێم بەگشتی هەژماركراوە و دابەشی سەر پارێزگاكان نەكراوە.”

لیزا فەلەکەدین ئاماژەی بەوەشکردووە “دواتریش لە پارەی ئەو قەرزە بڕی 43 ملیار دینار بۆ پڕۆژەی كارەبای هێڵی بازیان، ڕاپەرین، سەیدسادق و تانجەڕۆ خەرجكراوە و باقیەكەشی بۆ پرۆژەی تر لە گەرمیان و هەڵەبجە هەر ئەم ساڵ خەرج كراوە.”

دەشڵێت “هیوادارم سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رێز بگرێت لەو 15 واژۆیەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە لەرێگەی یاداشتێكەوە داوای بانگهێشتكردنی بەڕێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی و هەردوو بەڕێوەبەری گومركی باشماخ و گەرمیان دەكەن سەبارەت بەهۆكاری دیارنەمانی داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەكان و نەمانی پارە لە بانكەكان، لەبڕی ئەوەی بە قسە و بابەتی ماوەبەسەرچوو راستییەكان بشارنەوە و پاساو بۆ ئەو تاڵانی و زوڵمە بهێننەوە كە دەرحەق پارێزگاكە دەكرێت”.

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button