نرخی نەوت و زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد

لڤین:
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئاداری 2022 لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان نرخەکانی نەوت بەرزبوونەوە و یەک بەرمیل نەوتی برێنت سەروو 118 دۆلارە.
هەروەها نرخی نەوتی سووکی تێکساس بە 112 دۆلارە.
رۆژی و دووشەممەی رابردوو نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە 107 دۆلار بوو، هەروەها نرخی نەوتی سووکی تێکساسیش بە 104 دۆلار. بەڵام بۆ ئەمڕۆ سێشەممە نزیکەی 5 دۆلار بەرزبووەتەوە.
هەروەها نرخی زێر لە بازrرەکانی جیهان و ههرێمی كوردستاندا ڕووی له بهرزبونهوهی زیاتر كرد و یهك ئۆنسە به ههزار و 920 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی زێڕ له بازارهكانی ههرێم بهمجۆرهیه:
نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیارە 18 بە 342هەزار دینارە
نرخی یەک مسقاڵ زیری عەیارە 21 بە 403 هەزار دینارە
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 458 هەزار دینارە