زانا مەلا خالید لە شوێنی ئومێد خۆشناو دەستبەکاربوو

لڤین: وەک سەرۆكی نوێی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە شوێنی ئومێد خۆشناو دەستبەکاربوو.
ئومێد خۆشناو، سەرۆكی پێشووی فراكسیۆنی پارتی، لە پەرلەمانی کوردستان و پارێزگاری ئێستای هەولێر، لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، به ئامادهبوونی چەند بەرپرس ونوێنەری حزبەکەیان و جێگری سهرۆكی پهرلهمان و ئهندامانی فراكسیۆنەکەیان لە پەرلەمانی کوردستان، لە مەراسیمێکدا زانا مەلا خالید وەک سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە و لەمەودوا ئەو وەک سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەستبەکار دەبێت.
زانا خالید ئیسماعیل مستەفا ناسراو بە(زانا مەلا خالید)، لە ساڵی ١٩٨٣ لە دایکبووە، لە تەندروستی گشتیدا بڕوانامەی ماستەری هەیە.