وتەبێژی کۆمەڵ :بەشێک لە یادوەریەکانی محەمەد حاجی مەحمود لە فلیمی هندی دەچێت

لڤین:

وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەڵێت، بەشێک لە ناوەڕۆکی یادوەرییەکانی محەمەدی حاجی محەمەد، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رەتدەکەینەوە لەبارەی روداوەکانی ساڵی 2003وە. دەشڵێت، ”گێڕانەوەکانی لە فلیمی هندی دەچێت.”

دەقى ڕاگەیەنراوەکە
لە ساڵیادی موشەکبارانی بارەگاکانی کۆمەڵی ئیسلامیی پێشوو ڕاستکردنەوەی چەند زانیارییەکی مێژوویی .گێرانەوەی بیرەوەرەیی یان نووسینەوەی مێژوو ئوسوڵ و چوارچێوەی خۆی هەیە پێویستە ئەوانەی سەلیقەو توانای نوسینیان ھەیە ورد و ڕاستگۆیانە رووداوەکان بگێرنەوە بە تایبەت کەسایەتی و سەرۆک حیزبەکان چونکە مێژووی حزبەکان پرە لە بەریەککەوتن وھەوراز و نشێو و…بۆیە بەئەندازەی گەورەیی و بەرپرسیارێتی ئەو باس و بابەتانەش باس دەکرێن درکاندنی هەموو وشەیەکیان بەرپرسیارێتی ئەخلاقی تێدایە.. مەرج نییە ھەموو شتێکیش بوترێ و باسبکرێت بەتایبەتی بۆ خانەخوێ و خاوەن ماڵ ..من لێرەدا ھەندێ لەو زانیاریانەی نێو دوا کتێبی بیرەوەریەکانی کاکە موحەممەدی حاجی مەحموود راستدەکەمەوە پاش ئەوەی پەیوەندیم لە گەڵ ھەندێ سەرکردەی ئەو کاتی کۆمەڵ و سۆشیالست و یەکێتی نیشتیمانی کرد .1-پێش ھەموو شتێک سوپاسی حزبی سۆشیالست دەکەین کە لە گواستنەوەی بنکە و بارەگاکانمان ھاوکارمان بون بە تایبەت کاک عەبدوڵڵای حاجی مەحموود کە لەوکاتەدا ئەو زیاتر لە گولەخانە بووبێگومان ئەو سۆشیالتیش کردی بێ بەرژوەندیی نەبووە.
2-کۆمەڵ ھەر لە سەرتاوە پاش ڕاگەیاندنی کەوتە گفتوگۆ بۆ گواستنەوەی سەرکردایەتی بۆئەوەی خۆی لە بەریەککەوتن لە گەل هێزەئیسلامییەکانی تری ناوچەکە بپارێزێ ..ئێمە داوای گواستنەوەمانبۆ بەری مەرگە یا پشدەر ئەکرد بەڵام پێشنیارەکانی ی ن ک بۆ قەرەداغ و چەمی رێزان بوو ، بۆ مێژوو دەیڵێم مامۆستا عەلی باپیر هەمیشە جەختی لەوە دەکردەوە کە ئاساسایش و سەقامگیری ئەو ناوچەیە واتە خورماڵ و هەورامان و شارەزوور بەهۆی ئەو دۆخەوە ڕووبەڕووی مەترسی لێدان و کارەساتی شەڕدەبێتەوە رای وابوو ناوچەکە چۆلبکەین …بەداخەوە زۆرینەی سەرکردایەتی هاوڕای نەبوون وئەوکات متمانەش بە ی ن ک نەبوو
3-کۆمەڵ بە پێی رێکەوتنی تاران لەساڵی ١٩٩٧ مانگانە بری دوو ملیۆن دیناری لە یەکێتی وەردەەگرت و ئەو مانگەی کۆتاییش پاش گواستنەوەی بارەگاکانمان پارەکە وەرگیرا و بەسەر ھێزو پێشمەرگەو مەڵبەندەکان دابەشکرا..ئێستاشدوای پەیوەندیکردنم بە بەرپرسی دارایی ئەوکاتی کۆمەڵ تەئکیدی کردەوە بە ھیچ جۆرێک ٢٥٠ ھەزار دۆلار وەرنەگیراوە وراست نیە وەک ئەوەی کاکە حەمە لەیاداشتەکانی ئازاری 2003 یدا باسی لێوەکردووە .
4-کاک حاجی دڵشاد گەرمیانی ئەوکات ھەر لە خورماڵ بوو و نەھاتە گولەخانەو ھیچ مەبلەغێک پارەی وەرنەگرتووە و دوایین کەس بووە ناوچەی خۆرمالی بە جێھێشت ومن خۆم لە کۆبونەوەکان بوم وئەو قسەی مامۆستا ناصحیش کە کاکە حمە ئەیداتە پالی راست نیە وقسەی وای نەکردوە بەرەحمەت بێ.
5-سی ساڵە لە گەڵ مامۆسا عەلی باپیردام ھەرگیز داوای پارەی لە کەس نەکرووەو ناکات و دوو جاریش چووەتە کولەخانە لەو رۆژانەداو بەبەرچاوی ھەمووانەوە لە هۆڵە گەورەکەی گولەخانە بوین و بە شاراوەیی نەبووە و ئەو قسانەی کاکە حەمەلە ئەخلاقیاتی مامۆستاوە دوورە و کاکە حەمەش زیاتر لەساتی ئەو روداوانەدا خۆی لە سلێمانی بوو !
6-مام جەلال خۆی پێش چەند کاتژمێرێک لە لێدانەکە نامەی نارد لە رێی مەڵبەندی سلیمانیمانەوە بۆ مامۆستا عەلی باپیرکە ئەمشەوئەمریکا لە ئێراق دەدات و ئێوەش وریابن نەک پریشکێکتان بەربکەوێت و ھەر ئەو شەوە مەکتەبی عەسکەری کۆمەڵ ھەندێ لە بنکەکانی خۆی چۆلکرد .
7-ئەوەش گوایە مام جەلال داوای پارەکەی کردووەتەوە ھیچ بنەمایەکی نییەو کاک حامی حاجی غالیش لە ژیاندایە وئەو گێرانەوەیە لە فیلمی ھیندی ئەچێ .
9-سەبارەت بەوەی کێ رۆلی سەرەکی بینی لە نێوان ئێمەو یەکێتیبۆ گواستنەوەی ھێزەکانمان تەنها ئێران بوو ..چونکە چاودێری رێکەوتنامەی تاران بوو بۆجێبەجێکردنی بەندەکانی.
9-لە مۆشەکبارانەکەدا ٤٣ برامان شەھید و ٥٦ برینداربوون با ئەوەش بۆ کاکە حەمە راستکەمەوە نەک ٧٠ قوربانی وەک ئەو نووسیویەتی .
10-ئومێدەوارم رۆژنامەنوس و سۆشیال میدیاش بەرپرسانەتر مامەڵە لە گەڵ بیرەوەریی ونوسینەکانی مێژوو بکەن وبابەتەکان بە لاریێدانەبەن

وتەبێژى کۆمەڵى دادگەرى

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button