سەنای مام یوسف دەستگیرکرا

لڤین:

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، سەنای مام یوسف بەتۆمەتی سوکایەتی کردن بە کەسوکاری شەهیدان و شاری هەڵەبجە دەستگیرکرا.

مقدم بەرزان عوسمان محمد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند:”لەسەرسکاڵای بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی پارێزگای هەڵەبجە بە تۆمەتی سوکایەتی بە شەهیدان و دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەمە بەرواری 21 3 2022 مەفرەزەی بنکەی پولیسی فریاکەوتنی هەڵەبجە لە شاری سلێمانی بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای سلێمانی ودەزگا ئەمنیەکانی تر تۆمەتبار سەنا یوسف احمد/ لەدایک بوی 1994/ دانیشتوی سلێمانی گوندی ئەڵمانی بە پێ مادەی دووی خراپ بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندی کردن دەستگیر کرا.”

هەروەها بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆلینەوەی هەڵەبجە تا بەروای 30/ 3 / 2022 بەندکرا.

وتیشی دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لە بنکەی پۆلیسی شەهید سەرکار بۆ ڕێکخراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button