سەدر پەیامێک بۆ پەرلەمانتاران دەنێرێت

لڤین:
موقتهدا سەدر ئهمڕۆ دوشهممه له پهیامێكدا بۆ پهرلهمانتاران نوسیویهتی، “هەموان گومانیان لەو حزبانە هەیە کە لە روخانی رژێمی پێشوەوە تا ئەمڕۆ لە پڕۆسەی سیاسیدا بەشدارن، ئەوانەی گومانیان هەیە لایەنگری ئەو حزبانە نین و زیاتر چینی سەربەخۆ و بێلایەنی گەلن، بۆیە لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەدا زۆر پەرلەمانتاری سەربەخۆ دەرکەوتن و زۆر لە حزبەکان بچوک بونەوە، بەتایبەت حزبە شیعەکان لە باشوری عێراق”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، “حکومەتەکانی تهوافوق سودیان بۆ عێراق و عێراقییەکان نەبو، بەڵکو وەک دەڵێن زیانیان هەبوه، لەگەڵ دابەشکردنی کێکەکە لەنێو ئەو حکومەتانەدا بۆیە لە خولی پێشودا تاقیمانکردەوە کێکەکەیان لەگەڵدا دابەشنەکەین، بەڵام سودی نەبو، لەبەرئەوە ئەمڕۆ دەبێت لە تونێلی تهوافوق و تایفەگەری دەربچین بەرەو دەشتی زۆرینە و نیشتمانی بچین”.
سهدر داوای لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ لە پهرلهمان كردوه كه لە دانیشتنی چاوەڕوانکراوی پهرلهمان لە 26ی ئەم مانگەدا بەشداربن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق، “له بهرامبهریشدا دەرفەتتان دەدەینێ بەشداربن لە بەڕێوەبردنی کاروباری عێراق و ئەمەش دوا هەلە، چونکە ئەگەر لەمەدا سەرکەوتونەبم، شکستهێنانی خۆم رادەگەیهنم”.