لە سلێمانی 13 شوێنی خواردن و خواردنەوە داخرا

لڤین: قائیمقامیه‌تی سلێمانی به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، 13 شوێنی خواردن و خواردنەوەی داخست.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، داخستنی ئەو شوێنانە “به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به گشتی و مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و گه‌شتوگوزار به‌تایبه‌تی بووە”.
ئەو 13 شوێنەی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی دایخستوون دەکەونە گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی، کە بریتین لە هه‌ریه‌ك له خواردن و خواردنه‌وه‌كانی “ره‌زان، ئه‌وین، ماڵی سێوه، VIP، كه‌رنه‌ڤاڵ شیراتۆز، سایه گوڵ 2، ئیو، ڤین، شنه، چاینا، بیك سپینده‌ر و چاینینا”.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە ئەو شوێنانە به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌میان داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.