فراکسیۆنی کۆمەڵ: ئەم دەسەڵاتە هەموو گیانی نوقمی گەندەڵی و تاوانە

لڤین:

فراکسیۆنی کۆمەڵ، فەشەل و بێباکی ئەم دەسەڵاتە گەیشتووە بە ئاستێکی مەترسیداری وا کە هیچ ویژدانێکیان نەماوە تا گیانلەدەستدانی دوو ئینسانی بەتەمەن لە سەرەی موچەدا کەمێک ڕایانبچڵەکێنێت.

فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردوە و دەڵێن، ئێوە دەزانن فەشەل و بێباکی ئەم دەسەڵاتە گەیشتووە بە ئاستێکی مەترسیداری وا کە هیچ ویژدانێکیان نەماوە تا گیانلەدەستدانی دوو ئینسانی بەتەمەن لە سەرەی موچەدا کەمێک ڕایانبچڵەکێنێت ، ئەم دەسەڵاتە کە هەموو گیانی نوقمی گەندەڵی و تاوانە، کارێکیان کردووە هیچ ڕێز و شکۆیەکیان بۆ ئەم میللەتە نەهێشتۆتەوە و هەموو سنورێکی ئینسانی و ئەخلاقییان بەزاندووە .

ئێمە لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایدەگەیەنین، هیچ ستەمکارێک نەیتوانیوە درێژە بەستەم و ملهوڕی و چەوساندنەوەی خەڵک بدات، سەرەنجامی تیاچون بووە و خەڵکی سەمدیدە و خاوەن حەق، بە مافی خۆیان گەیشتوون .

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا دەشڵین لێرەشەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خانەوادەی ئەو دوو هاوڵاتییە دەکەین کە ئەمڕۆ لەسەرەی موچەدا گیانیان سپارد و ئەرکی حکومەتە قەرەبوی خانەوادەی ئەو دوو قوربانییە بکاتەوە کە بونە قوربانی شکست و گەندەڵیی ئەم دەسەڵاتە .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button