ترامپ: ئەمریکا لە دۆسیەی ئۆکرانیا زۆر لاواز دەبینم

لڤین:

دوناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، سەرۆكی ئێستای وڵاتەكەی تۆمەتبار دەكات بەوەی شكستی هێناوە لە مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی لەشكركێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا كە بە (خوێنڕێژی) ناوی بردووە.

دوناڵد ترەمپ، لەمیانەی وتارێكدا بۆ لایەنگرانی لە ویلایەتی فلۆریدا لەبارەی جەنگی سەر ئۆكرانیا و هەڵوێستی وڵاتەكەیەوە ووتی، من زۆر ئەمەم وتووەتەوە؛ ئەگەر من سەرۆكتان بوومایە هەرگیز ئەم جەنگە ڕووی نەدەدا، نەمدەهێشت (فلادیمێر پوتن، سەرۆكی ڕووسیا) ئەم كارە بكات، من لەم دۆسیەیەدا ئەمریكا زۆر بە لاوازی دەبینم، من شتانێك دەبینم لە وڵاتەكەمدا كە پێشتر نەمبینیون.

دوناڵد ترەمپ راشیگەیاندووە، لەماوەی سەرۆكایەتی خۆیدا هەزاران موشەكی دژە تانكی (جاڤلین)ـی بۆ ئۆكرانیا ناردووە، كە ئێستا سوپای ئۆكرانیا دژ بە سوپای ڕووسیاو پێشڕەوییەكان بەكاریدەهێنێت، بەڵام ئۆباما و بایدن بەتانی بۆ ئۆكرانیا ناردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button