بەڕێوەبەری بانکی تانجەرۆ لە پۆستەکەی دورخرایەوە

لڤین:

لەدوای مردنی دوو خانەنشین لەسەرەی وەرگرتنی موچەدا بەهۆی دروستبونی قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆوە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڕیاریدا بەڕێوەبەری بانکی تانجەرۆ لە پۆستەکەی دوربخاتەوە.

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، کە واژوی ئاوات شێخ جەنابی لەسەرە، بڕیاردراوە بە دورخستنەوەی ( روقیا عومەر سەعید) بەڕێوبەری بانکی تانجەرۆ لە پۆستەکەی بەڕێوەبردنی کارەکانی لەلایەن (تارا ساڵح محەمەد)ی جێگریەوە.

هەر لە نوسراوەکەدا هاتوە، بڕیاردراوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بەبەشداری نوێنەری سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێم لە مردنی دو هاوڵاتی لەسەرەی وەرگرتنی موچەی خانەنشیندا و بڕیارەکەش لە ئەمڕۆوە کاری پێدەکرێت.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشممە، لەبانکی تانجەرۆ لەشاری سلێمانی دو هاوڵاتی لەسەرەی وەرگرتنی موچەی خانەنشینیەکەیاندا بەهۆی پاڵەپەستۆوە لەهۆش خۆیان چون و دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button