سەڵاحەدین بەهائەدین:ئەو سوکایەتیەی بە خانەنشینان دەکرێت لەسەرەی موچەدا لوتکەی فەشەلەی دەسەڵاتە

لڤین:
ئەمینداری یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دەسەڵاتی هەرێم بەردەوامە لەتۆمارکردنی “شکست و دەستەوسانە لەچارەسەری قەیرانەکان”، بۆیە پێویستە لەبری پاساوهێنانەوە بوێرانە بیر لە دەستلەکارکێشانەوە بکاتەوە.
سەڵاحەدین محه‌مه‌د بەهائەدین ئەمینداری یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لەپەیامێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر باسی لەوەشکردوە، “زۆر بەداخەوە، دەسەڵاتی هەرێم بەردەوامە لەتۆمارکردنی شکست ودەستەوسانە لەچارەسەری قەیرانەکان، بەجۆرێک ناتوانێ تەنانەت موچەی فەرمانبەران بدات”.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، “ئەم سوکایەتیەی بە خانەنشینان دەکرێت لەسەرەی موچەدا لوتکەی فەشەل و عارەو دەبێ دەسەڵات بوێرانە لەبری پاساوتاشین بیرلە دەستلەکارکێشانەوە بکاتەوە!”.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ به‌هۆی دروستبونی قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆره‌وه له‌به‌رده‌م یه‌كێك له‌بانكه‌كانی دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینان، دو خانه‌نشین كه‌وتونه‌ته ژێره‌وه و به‌وهۆیه‌وه كۆتایی به‌ژیانیان هاتوه.