تۆمەتبارانی رووداوی تەقەکردنەکەی سلێمانی دەستگیرکران

لڤین:
وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا دوا زانیارییەکانیان لەبارەی رووداوێکی تەقەکردنی دوێنێ شەوی شاری سلێمانی خستەروو.
یاسین سەمیع وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وتی: رووداوێکی کوشت بەهۆی لێکتێنەگەیشتنەوە روویدا و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دەستیان کرد بە لیکۆلێنەوەو لەماوەیەکی زۆر کورتدا تاوانبارانی سەرەکی روداوەکە دەستگیرکران لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی.
سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانیش هەر لەبارەی روداوەکەوە وتی: پۆلیس و ئاسایش هاوکاری یەکترین و وەک دەستێکی پۆڵاین کاردەکەین بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران.
وتیشی: لەو روداوەدا دوو ئۆتۆمبێل و چەکی تەقەکەرەکان دەستی بەسەردا گیراوەو تۆمەتبارەکان دراونەتە دادگا.
لە روداوێکدا شەوی رابردوو لەشاری سلێمانی لە یانەیەکەی شەوانە تەقەکردن رویدا و کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش بریندرابوون.