سلێمانی.. دوو خانەنشینی تریش لەبەردەم بانکێدا بە قوربانی

لڤین:

بەیانی ئەمڕۆ جگە لەوەی دوو خانەنشین لەسەرەی وەرگرتنی مووچەدا گیانیان لەدەستدا، دوو خانەنیشینی دیکەش ئۆتۆمبێل لێیدان و برینداربوون.  

ئومێد محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی رایگه‌یاند، “بەیانی ئەمڕۆ لە بەردەم بانکی کشتوکاڵ لە سلێمانی دوو خانەنشین ئۆتۆمبێل لێیداون و بەپەلە گوازراونەتەوە نەخۆشخانە.”

وتیشی، “هەردوو خانەنشینەکە پیاون، یەکێکیان تەندروستیی باش بووە و ڕەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە، بەڵام یەکێکیان هێشتا لە نەخۆشخانەیە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button