كازمی گەیشتە پارێزگای نەینەوا

لڤین:

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بە یاوەری وەفدێكی باڵای حكومی گەیشتە پارێزگای نەینەوا.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 20-3-2022، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بە یاوەری ژمارەیەك وەزیر و لێپرسراوان و فەرماندەی ئەمنی، گەیشتە پارێزگای نەینەوا و بڕیارە نەخۆشخانەیەك لە بەشی راستی شاری موسڵ بكاتەوە و لە رەوشی شارەكە یكۆڵێتەوە.

میدیاكانیش رایانگەیاندووە: لە بەیانی ئەمڕۆوە ھێزێكی ئەمنی زۆر لە شاری موسڵ بڵاوكراوەتەوە و ھەروەھا فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی نەینەوا رێگری لە ھاتنە ناوەوەی ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر كردووە تا سەعات 4ی پاش نیوەڕۆ.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button