لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی حکومەتی عێراق گەیشتە ھەولێر

لڤین:

لیژنەی لێکۆڵینەوەی حکوومەتی عێراق لە ھێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری ھەولێر بەسەرۆکایەتی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی گەیشتە ھەولێر.

لیژنەکە لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی گەیشتە هەولێر و لەلایەن وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد پێشوازی لێ کرا.

لیژنەی لێکۆڵینەوەی حکوومەتی عێراق لە سەردانەکەی بۆ ھەولێر، بەمەبەستی بەدەستھێنانی زانیاری لەبارەی ھێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر شاری ھەولێر، سەردانی شوێنی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان دەکات.

رۆژی ١٤ی ئەم مانگە سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی لە سەردانەکەیدا بۆ شاری ھەولێر رایگەیاند کە، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ھێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری ھەولێر پێکدەھێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button