کازمی و بایدن لێپرسینەوە لە بەرپرسیارانی هێرشە موشەکییەکان دەکەن

لڤین:مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، تاوتوێی لێپرسینەوە لە بەرپرسیارانی هێرشە موشەکییەکان کرد و جەختیان کردوەتەوە کە لێپرسینەوە لە بەرپرسیارانی هێرشە موشەکییەکان بکەن.

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، یەکەم پەیوەندیی تەلەفۆنیی خۆی لەدوای دەستبەکاربوونیەوە وەک سەرۆک لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا.

سەبارەت بە ناوەرۆکی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە هەژماری خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند، “لە پەیوەندییەكدا لەگەڵ سەرۆك جۆ بایدن، تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و بەهێزكردنی هەماهەنگی هاوبەشمان كرد، رێككەوتین كار بكەین بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش لەناوچەكە و پێكەوە شەڕی داعش بكەین، جەختمان كردەوە لە درێژەپێدانی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات”.

هەر دەربارەی ناوەرۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکە کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جۆو بایدن، پاڵپشتی خۆی بۆ سەروەریی و سەربەخۆیی عێراق نیشانداوە، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی هێرشە موشەکییەکانی ئەم دواییەی سەر عێراق و هاوپەیمانان کراوە و جەختیان کردووەتەوە، کە دەبێت لێپرسینەوە لە بەرپرسیارانی هێرشە موشەکییەکان بکەن.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button