سلێمانی.. لە یانەیەکی شەوانەدا تەقەکرا و کوژراو و بریندار هەیە

لڤین:

ئەمشەو 19ی ئاداری 2022، لە یانەیەکی شەوانە لە شاری سلێمانی تەقەکردن روویداوە نەقیبێکی پێشمەرگە کوژراوە و سێ کەسی تریش بریندار بوون.
سامان نادر، بەڕێوبەری فریاکەوتنی خێرا  راگەیاند” لە یەکێک لە یانە شەوانەکانی شاری سلێمانی دەمەقەڵی دروست دەبێت لە نێوان چەند کەسێک بەهۆیەوە کەسێک دەکوژرێت و سێ کەسی دیکەش بریندار دەکرێت.
بەڕێوبەری فریاکەوتنی خێرا ئاماژەی بەوەشکرد، کوژراوەکە پلەی نەقیبە لە وەزارەتی پێشمەرگە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی هەواڵەکەی  پشت راستکردووەتەوە و باسی لەوەشکردووە لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button