میدیای یەکێتی: له هه‌ولێره‌وه پاره بۆ سلێمانی نه‌نێردرا

لڤین:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاربوو ئه‌مڕۆ شه‌ممه، مووچه‌ی مانگی شوباتی به‌شێكی زۆری وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شبكرێت، به‌ڵام له هه‌ولێره‌وه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی پاره نیه پاره‌ی سلێمانی نه‌نێردرا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی دارایی كه پێشتر بڵاویكردبووه‌وه، ده‌بوو ئه‌مڕۆ 19ی 3ی 2022 مووچه‌ی مانگی 2ی وه‌زاره‌ته‌كانی (سامانه سروشتیه‌كان، پلاندانان، بازرگانی، كشتوكاڵ، خوێندنی باڵا، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێبوون، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، كاره‌با) دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌بیانوی نه‌بووی پاره له‌هه‌ولێر مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه له‌سلێمانی تائێستا نه‌دراوه.
به‌پێی به‌دواچوونه‌كانی میدیای یەکێتی له‌هه‌ولێره‌وه به ژمێریاره‌كانی سلێمانی وتراوه تائێستا پاره نیه و پێده‌چێت له‌دوای سه‌عات 4ی پاشنیوه‌ڕۆوه پاره بگاته بانكه‌كانی هه‌ولێر.
ئه‌گه‌رچی فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی له به‌یانییه‌وه چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی مووچه‌ن، به‌ڵام تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له‌هه‌ولێره‌وه نیه بۆ سلێمانی و فه‌رمانبه‌رانیش هه‌ر له‌چاوه‌ڕوانی مووچه‌ن.