رۆژانە (٣٥ ) هەزار بەرمیل نەوت بەقاچاغ ئاودیوی سنورەکانی ئێران دەکرێت

لڤین:

پەرلەمانتارێك ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ رۆژانە (٣٥ ) هەزار بەرمیل نەوت بەقاچاغ ئاودیوی سنورەکانی ئێران دەکرێت و زیاتر لە (٢٥) هەزار بەرمیلی تریش دەدرێتە پاڵاوگە حزبیەکان لە ناوخۆی هەرێم بەبێ ئەوەی دینارێکی بۆ خەزێنەی حکومەت بگەڕێتەوە.

کاوە عەبدولقادر پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەپۆستێکی لەپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویه‌تی‌، “ئەگەر ئەو بڕە نەوتە؛ نرخی هەربەرمیلێک لە بازاڕی ئێستا کە (١١٠) دۆلارە ئێمە (١٠) دۆلار کەمتر حسابی بکەین، کۆی گشتی مانگانە دەکاتە (١٨٠) ملیۆن دۆلار.”

ئەو دەڵێت، “هەموو ئەو داهاتە دەچێتە گیرفانی دوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان، کەچی هاوڵاتیانی هەرێم لە سەرەی بەنزین شەو و ڕۆژ دەکەنەوە و موچەخۆرانیش بە پەنجا ڕۆژ موچەیەک وەردەگرن.”

باسی لەوەشكردووە، “ئەمە ئەو سیستەمە گەندەڵ و ستەمکارەیە کە باکی بەهیچ شتێک نییە و لەپێناو بەرژەوەندییە شەخسی و حزبی و بنەماڵەییەکانیان هەموو میللەتیان کردووەتە قوربانی خۆیان.”

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئیتر دەبێت هاوڵاتیانی کوردستان تێبگەن کە ئەو دوو حزبە بوونەتە ڤایرۆس بەسەر کۆمەڵگا و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژیانی خەڵک تاریکتر دەکەن. چارەسەریش تەنها خۆ ڕزگارکرنە لەو دوو حزبە و هێنانە خوارەوەیانە لەسەر کورسی دەسەڵات.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button