رووداوێکی هاتوچۆی سەخت لەناو شاری سلێمانی هه‌شت برینداری لێدەكەوێتەوە

لڤین:
رووداوێكی هاتوچۆ لەسلێمانی هه‌شت برینداری لێدەكەوێتەوە كه برینی دوانیان سه‌خته و دۆخی تەندروستیان ناجێگیره.
ئەمشەو هەینی، كاتژمێر 8:00 له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه و خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێلێكی جۆری تاكسیدا و لەئەنجامی رووداوەكەشدا هەشت كەس بریندار بون كەبرینی دوانیان سەختە.
لەبارەی رووداوەكەشەوە سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی لەلێدوانێكی رۆژنامەواندیدا رایگەیاند، له‌روداوه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ودا هه‌شت كه‌س برینداربون كه سیان له برینداره‌كان منداڵن.
وتیشی، دوان له برینداره‌كان دۆخی ته‌ندروستی ته‌ندروستیان ناجێگیره و لێكۆڵینه‌وه‌ش لەرووداوەكە ده‌ستیپێكردوه.