له شاری ئامه‌د شه‌ش ژن دەستگیرکران

لڤین:
له ئامه‌د له ئۆپراسیۆنێكی پاكتاوكردنی سیاسی‌دا ٢٤ ژن ده‌ستگیركرابوون. له ١٥ ژن شه‌ش ژنیان زیندانی كران.
بەگوێرەی هەواڵیکی میدیاکانی نزیک لە پەکەکە له ١٦ی ئاداردا داواكاری گشتیی كۆماری ئامه‌د ئۆپراسیۆنێكی پاكتاوی سیاسی ده‌ستپێكردبوو، له ئامه‌د و هه‌ندێك شار ٢٤ ژنی سیاسه‌تمه‌دار، نوێنه‌ری رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌ندیكاكان ده‌ستگیركرابوون.
دوای وه‌رگرتنی وته له ئاسایش ژنان ره‌وانه‌ی دادگا كرابوون.
له دادگا سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی رۆزا عه‌داڵه‌ت كایا، دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی رۆزا فاتمه گوڵته‌كین، هاوسه‌رۆكی لقی تومبه‌ل-سه‌ن نیهال یانیك و سكرتێری لقی ژماره ١ی ئه‌یتم-سه‌ن خه‌دیجه ئه‌فه، یڵدز كارداش و موحیبه‌ت ئازادكران.
له دادگا ژاڵه ئۆككان، ئه‌مینه كایا، ساكینه كاراده‌نیز، ره‌مزیه سزجی، فاتمه كاغماز و گوڵشه‌ن ئۆزه‌ر زیندانی كران. هازال یه‌لدریمیش به مه‌رجی چاودێری دادگا به‌ردرا.
له دادگا وه‌رگرتنی وته‌ی ٢ ژن و له ئاسایشیش وه‌رگرتنی وته‌ی ٩ ژن به‌رده‌وامه.