سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: مەترسی لەسەر ڕووخانی ئابوری جیهان هەیە

لڤین:

ڕۆژی هەینی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، بانکی جیهانی و خاوەن قەرزە جیهانییەکانی دیکە هۆشداری داڕووخانێکی بەرفراوانی ئابوریان دا بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و ترسی خۆیان لەمەڕ “کارەساتی وێرانکاری مرۆیی” دەربڕی.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هۆشداری ئەوەیاندا کە شەڕەکە سوتەمەنی و خۆراک کەمدەکاتەوە و هەژاری زیاد دەکات و گوتیان ” کاردەکاتە سەر ئابوری تەواوی جیهان و گەشەسەندن خاودەکاتەوە، بازرگانی دەشێوێنێت و گرانیش زیاد دەکات.”

لایەنەکانی تریش کە بەیاننامەکەیان مۆر کردووە بریتین لە ئەنجومەنی بانکی گەشەسەندنی ئەوروپا، بانکی بونیاتنانەوەی ئەوروپا و بانکی وەگەرخستنی سەرمایەی ئەوروپا.

بڵاوکردنەوەی ئەو بەیاننامەیە پاش کۆبونەوەیەکی ڕۆژی سێشەممە بوو کە تیایدا کاریگەرییەکانی شەڕی ئۆکرانیا بەسەر جیهان تاوتوێکرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button