سلێمانی.. بەرپرسێکی زیندان دەستگیرکرا

لڤین:

لەسەر سکاڵای کەسوکاری ئەو زیندانییەی کە لە چاکسازی گەورانی سلێمانی گیانی لەدەستدا،  بەرپرسی هۆبەی هێزی جێبەجێکردن لە  چاکسازی گەورانی سلێمانی دوای سەردانی کردنی دادگا دادوەر بڕیاری ڕاگرتنی دا.

بەگوێرەی زانیاریەکانی لڤین :” لەسەر سکاڵای کەسوکاری هەرێم محەمەد، کە لە رۆژی (6/1/2022) لە زیندانی چاکسازی گەورانی سلێمانی گیانی لەدەستدا، یادگار ئیبراهیم بەرپرسی هۆبەی هێزی جێبەجێکردن لە  زیندانی چاکسازی سلێمانی لە رۆژی سێشەممە (15/3/2022)ەوە لە پیناو چەسپاندنی یاسا خۆی سەردانی دادگای کرد و  دواتر بە بڕیاری دادوەر تا (28/3/2022) راگیراوە.

لە رۆژی (6/1/2022) لەزیندانی چاکسازی گەورانی سلێمانی زیندانیەک گیانی لەدەستدا و دواتر کەسوکارەکەی رایانگەیاند کە گومانیان هەیە کوڕەکەیان لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست دابێت.

بەڵام گوێرەی چەند بەڵگەنامەیەکی فەڕمی کە دەست لڤین کەوتووە کە واژووی کوێستان محمەد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم و واژووی ئەحمەد نەجمەدین بەڕێوبەری گشتی لە وەزارەتی کاری لەسەرە، پاڵپشت بە ڕاپۆرتی  لیژنەی لێکۆلینەوە  کە لە بەرواری 10/1/2022  دەرچووە ، وەزارەتی کار لە 3/3/2022 بڕیاری داوە لەسەر داخستنی دۆسیەی سزادراو هەرێم محمەد لە پاش ئەوەی کە هیج بەڵگەیەک نەبوو بیسەلمێنێت کە خنکێنراوە، بەڵكو بە پێی بەڵگەکان و ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری بەڵگە و تاوان و کامێرای بەشی مەحجەرەکان  ئەو سزادراوە خۆی خنکاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button