ڕوسیا هێرشی مووشەکی دەکاتە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا

لڤین:

ئەمرۆ هەینی چەند مووشەکێکی ڕوسیایی ئاراستەی ڕۆژئاوای ئۆکرانیا کرا نزیک فڕۆکەخانەی لڤیڤ.

سەرۆکی شارەوانی لڤیڤ ئاندرێ سادۆڤی دەڵێت مووشەکەکان بەر فڕۆکەخانەکە نەکەوتوون بەڵام بەر شوێنێکی چاککردنەوەی فڕۆکە کەوتووە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر زیانی گیانی ڕانەگەیەندراوە لەو هێرشەی نزیک لڤیڤ کە نزیکەی 80 کیلۆمەتر دوورە لە سنووری ئۆکرانیا لەگەڵ پۆڵەنداوە.

هاوکات لە ماریۆپۆل، ڕزگاربووان دەستیان کردووە بە هاتنەدەرەوە لە نێو ئەو هۆڵی شانۆیەی ماریۆپۆل کە ڕۆژی چوارشەممە مووشەکی ڕووسیایی بەرکەوت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button