سۆران؛ كچێكی لەلایەن باوكییەوە كوژرا

لڤین:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، كچێكی 15 ساڵان لەلایەن باوكییەوە لە قەزای سۆران كوژرا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزانی سۆران دەڵێت، بەو پاساوە كوژراوە كە گوایە “له‌گه‌ڵ دوو كه‌س چوه‌ته ده‌ره‌وه.”
نه‌قیبی پۆلیس شێروان خالید، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزانی سۆران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سەعات 3:00ی شه‌وی رابردو ئاگارداركراینه‌وه له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران به بونی ته‌رمی كچێك به‌ناوی (أ. ع. م.) له‌دایكبوی 2007 كه پیشه‌ی خوێندكاره‌و دانیشتوی گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی قه‌زای سۆرانه.
ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو كچە “له‌لایه‌ن باوكیه‌وه به چه‌كی كلاشینكۆف ده‌ستڕێژی گوللـەی لێكراوەو شه‌ش گوللـه‌ی به‌ركه‌وتوه و ده‌ستبه‌جێ كۆتایی به‌ژیانی هاتوه.”
بەپێی قسەی شێروان خالید، پاساوی باوكەكە بۆ كوشتنی كچەكەی ئەوەیە كە “گوایه له‌گه‌ڵ دوو كه‌س چوه‌ته ده‌ره‌وه.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كه ئاگاداركراوه‌ته‌وه، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی به پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراوه، ئه‌و دو كه‌سه‌شی له‌گه‌ڵ كچه‌كه چونه‌ته ده‌ره‌وه خۆیان ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كان كردوه.”