یەکێتی وەڵامی کەمال کەرکوکی دایەوە

لڤین:
دوای قسهكانی كهمال كهركوكی، ئهندامی مهكتهبی سیاسی پارتی، كه وتبووی” وهك و یهكێتی بهسهر شۆڕی ناگهڕێینهوه كهركوك”، لیژنهی باڵای سهركردایهتی یهكێتی لهكهركوك، له راگهیهنراوێكدا ئهم وهڵامهی داوهتهوه.
دهقی وهڵامهكه:
وەڵامێک بۆ پارتی و فەرماندە هەڵاتووەکەی لە کەرکوک!
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا کەمال کەرکوکی فەرماندە هەڵاتووەکەی پارتی لە کەرکوک وەک پیشەی هەمیشەیی دووبارە پەلاماری یەکێتی داوەتەوە و ئەیەوێ ئەو شکست و نەهامەتیانەی کە بە سەر خەڵکی کەرکوک و کوردستاندا هێناویانە بشارنەوە.
لەلای یەکێتی سەرشۆڕی ئەوەیە کاتێک لە کەرکوک دەسەڵاتدار بوو بێتی، و پلە و پۆستت هەبوو بێ، و داهات و قوتی خەڵکەکەیت بە تاڵان بردبێ، و دواتریش کە کەوتە تەنگانە و نەهامەتی بەجێیان بهێڵیت!؟
لەلای یەکێتی سەرشۆڕی ئەوەیە لە کاتی شاڵاوی تەعریب و نەهامەتی خەڵکی خۆت بەجێبهێڵیت و داتریش بۆ سواڵی دەنگ و کورسی بگەڕێیتەوە ناویان!
لە لای یەکێتی سەربەرزیی ئەوەیە؛ لە کاتی نەهامەتی لەگەڵ میللەتەکەی خۆدا بمێنێتەوە و رووبەڕووی شاڵاوی تەعریب و راگواستن و نەهامەتییەکان ببیتەوە و بەرگریان لێ بکەیت و بەجێیان نەهێڵێت!
نەک وەکو پارتی و فەرماندە هەڵاتووەکەی کەمال کەرکوکی کە لە قوشتەپە و هەولێرەوە مووزایدە بە سەر کەرکوک و کەرکوکیەکاندا ئەکەن و تەنها بۆ پلە و پۆست و کورسی کەرکوکیان ئەوێ و دواتر بە جێیان ئەهێڵن! خۆ یەکێتی هیچ کات کەرکوکی جێنەهێشتووە تا بە سەرشۆڕی بگەڕێتەوە بۆی؟!
هاووڵاتیانی کەرکوک ئاشنان بەم جۆرە لێدوانانە، چونکە ئەوان شارەزای کەسایەتی کەمال کەرکوکین کە چەند فەرماندەیەکی بەزیوو و ترسنۆک و بێ ئیرادەیە! و بەردەوام لە کاتی شەڕی داعشدا سەنگەرەکانی داگیر ئەکران، و پێشمەرگە و فەرماندەکانی یەکێتی ئازادیان ئەکردنەوە!!
لیژنەی باڵای راگەیاندنی یەکێتی لە کەرکوک