لیزا فهلهكهدین هۆکاری دواکەوتی مووچەی مانگی یەک و دووی ئاشکرا کرد

لڤین:
لیزا فهلهكهدین كاكهیی، پهرلهمانتاری فراكسیۆنی پارتی و ئهندامی لیژنهی دارایی له پهرلهمانی كوردستان رایگهیاند، بههۆی نهگهڕاندنهوهی داهاتهكانی سلێمانی و نهناردنی 200 ملیار دینارهكهی بهغدا، بودجهی تهرخانكراو بۆ مووچهی فهرمانبهران له مانگی یهك و دوودا به بڕی 430 ملیار دینار دوچاری كورتهێنان بووهتهوه.
لیزا فهلهكهدین، له راگهیهندراوێكدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیوەیەتی : نەگەڕاندنەوەی داهاتی ناوخۆی سلێمانی بۆ مانگی یەک و دواخستنی ناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا بەبڕی 320 ملیار دینار کورتهێنانی بۆ مو،چەی مانگی یەک دروست کرد.
باسی لهوهشكردووه: ئەم کورتهێنانە بە داهاتی نەوتی مانگی دوو پڕکراوەتەوە.
دهشڵێت: “لە مانگی دوو بەهەمان شێوە داهاتی ناوخۆی سلێمانی نەگەڕاوەتەوە و کورتهێنانەکە زیاتر بووە چونکە بەشێک لە داهاتی نەوتی مانگی دوو بۆ مووچەی مانگی یەک خەرج کراوە و لەم لاشەوە سلێمانی داهاتی نەناردووە.
لیزا فهلهكهدین ئهوهشی وتووه: “واتا بە نزیکەیی 430 ملیار دینار کورتهێنان بۆ مووچەی مانگی دوو دروست بووە و بۆ چارەسەرکردنی ئەمەش بۆ ئەوەی لێبڕینی مووچە دروست نەبێتەوە دەست بردراوە بۆ داهاتی نەوتی مانگی سێ.
دهقی راگهیهندراوهكهی لیزا فهلهكهدین:
سەبارەت بە روونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، لەپاڵ ئەوەی کەمتەرخەمی بانکی ناوەندی هەرێم/ سلێمانی پشت راست کردەوە کە پابەند نەبوونیان بە رێنماییەکان سەرچاوەی کێشە داراییەکانی پارێزگای سلێمانییە، هەروەها داتا و ژمارە ئاماژە پێکراوەکانی ناو روونکردنەوەکە وهڵامێکی تەواو دەقیقە بۆ ئەوانەی کە دەیانگوت لە ٪41 ی داهاتی فرۆشی نەوت ناگەڕێتەوە وەزارەتی دارایی.
دووەم/ دڵنیام زۆرێک لە ئێوەی بەڕێز ئەم پرسیارەتان لا دروست دەبێت: “ئەی بۆچی 200 ملیارەکەی بەغدا ناخرێتە لاوە بۆ ئەوەی بچێتە سەر حیسابی مووچە بۆ مانگی سێ”.
نەگەڕاندنەوەی داهاتی ناوخۆی سلێمانی بۆ مانگی یەک و دواخستنی ناردنی 200 ملیارەکەی بەغداد بەبڕی 320 ملیار دینار کورتهێنانی بۆ مووچەی مانگی یەک دروست کرد. ئەم کورتهێنانە بە داهاتی نەوتی مانگی دوو پڕکراوەتەوە.
لە مانگی دوو بەهەمان شێوە داهاتی ناوخۆی سلێمانی نەگەڕاوەتەوە و کورتهێنانەکە زیاتر بووە چونکە هەروەک ئاماژەم پێدا بەشێک لە داهاتی نەوتی مانگی دوو بۆ مووچەی مانگی یەک خەرج کراوە و لەم لاشەوە سلێمانی داهاتی نەناردووە.
واتا بە نزیکەیی 430 ملیار دینار کورتهێنان بۆ موچەی مانگی دوو دروست بووە و بۆ چارەسەرکردنی ئەمەش بۆ ئەوەی لێبڕینی مووچە دروست نەبێتەوە دەست بردراوە بۆ داهاتی نەوتی مانگی سێ. بۆیە بەناچاری 200 ملیارەکەی بەغدا بۆ پڕکردنەوەی ئەم کورتهێنانە خەرج دەکرێت کە لە ئەنجامی نەناردنی داهاتی دوو مانگی سلێمانی و دواکەوتنی 200 ملیارەکەی بەغداد دروست بووە.
ئەگەر ئەم نەناردنی داهاتە بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئۆباڵی ئەم دۆخە داراییە لە ئەستۆی ئەو کەس و لایەنانەیە کە مافی دارایی هاوڵاتیانیان زەوت کردووە و هەمان سیاسەتی عێراق لە بڕین و نەناردنی قوتی کورد پەیڕەو دەکەن، ئەم جۆرە مامەڵە ناتەندروستە جگە لەوەی کاریگەری نەرێنی بەسەر پرۆسەی دابەشکردنی موچە هەیە هەروەها پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی خەریکە بەتەواوی پەک دەخرێن.
چۆن ویژدانتان ئاسودەیە کە بە دەستێکتان مووچەی کارمەند و مامۆستاتان زەوت کردووە و بە دەستەکەی تر خەریکی وێرانکردنی سلێمانین!.