ئیمارات هاوکاری روسیا دەکات

لڤین:
وەزیری دەرەوەی ئیماڕات شێخ عەبدوڵا بن زەید ئال نەهیان لە مۆسکۆ وتی ئیماڕات سوورە لەسەر هاریکارییەکانی لەگەڵ ڕوسیادا بۆ باشکردنی ئاسایشی وزەی جیهان.
داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بووە هۆی ئەوەی ڕۆژئاوا کۆمەڵێک سزای توند بەسەر ئابووری ڕوسیادا بسەپێنن و ئەوەش بووە هۆی تێکدانی بازاڕەکانی وزەی جیهان، ئەمەش کاریگەریی هەبووە لەسەر وڵاتانی کەنداویش کە وزە هەناردە دەکەن، وەکو ئیماڕات و سعودیە، لەکاتێکدا کڕیارەکان دەیانەوێت لەجیاتی ڕوسیا شوێنێکی دیکە بدۆزنەوە بۆ کڕینی سوتەمەنی.
وەزیری دەرەوەی ئیماڕات وتی لەمیانەی سەردانەکەی شاندەکەیدا بۆ مۆسکۆ، وڵاتەکەی پلانی هەیە بۆ تاوتوێ کردنی قەیرانەکانی ئۆکرانیا و سوریا و یەمەن و عێراق.