چوار بەنداو لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت

لڤین:

وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، چوار بەنداوە گرنگ و ستراتیژییەكانی (دەڵگە، مەنداوە، باكرمان، خێوەتە) لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێن.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەنوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لێكتێگەیشتننامەی دروستكردنی چوار بەنداوی گرنگ و ستراتیژیمان واژۆكرد.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ”بە هەماهەنگی گروپی نێودەولەتی كۆمپانیاكانی POWERCHINA بەنداوەكانیش بریتین لە (بەنداوی دەڵگە لە پشدەر، بەنداو خێوەتە لەسلێمانی، بەنداوی مەنداوە لە هەولێر، بەنداوی باكرمان لە دهۆك)”.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

چوار بەنداوە گرنگ و ستراتیژیەکانی: (دەڵگە ، مەنداوە ، باکرمان ،خێوەتە) لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
بەنوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لێک تێگەیشتن نامەی دروستکردنی چوار بەنداوی گرنگ و ستراتیژیمان واژۆکرد،
بە هەماهەنگی گروپی نێودەولەتی کۆمپانیاکانی POWERCHINA .بەنداوەکانیش بریتین لە
١/بەنداوی دەڵگە لە پشدەر
٢/ بەنداو خێوەتە لەسلێمانی
۳/بەنداوی مەنداوە لە هەولێر
٤/بەنداوی باکرمان لە دهۆک
ئەنجامدانی ئەم لێک تێگەیشتن نامەیە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوە بۆ چارەسەری کێشەی گڵدانەوەی ئاو و کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی دیاردەی ووشکەساڵی و زیادکردنی خەزێنی ئاو و باشتر بەرێوەبردنی ستراتیژی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان.
ئەم لێک تێگەیشتن نامەیە لە چوارچێوەی یاسا و رێسا بەرکارەکانی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو واژۆکراوە، لەگەڵ یەکێ لە کۆمپانیا بەهێزەکانی وولاتی صین لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم بۆ دروستکردنی بەنداوە گرنگ و ستراتیژیەکان، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێری.وە لە هەولەکانمان بەردەوام دەبین بۆ دروستکردنی زنجیرەی بەنداوەکان و پڕۆژەکانی تری ئاودێری و زیاد کردنی سەرچاوەکانی گڵدانەوەی ئاوی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button