حکومەتی عێراقی 20 ملیۆن دینار قەرز دەداتە گەڕاوەکانی دەرەوەی وڵات

لڤین:

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراقی ڕایگەیاند، بڕی 20 ملیۆن دینار قەرز دەدەنە ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵاتەوە دەگەڕێنەوە.

حەسەن جەلیل، بەڕێوەبەری بەشی قەرزەکانی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند ” بودجەیەك بۆ قەرزی پڕۆژەی بچوك بۆ ئەوعێراقیانەی لە تاراوگە دەگەڕێنەوە تەرخانکراوە”.

باسی لەوەشکردووە، ئەو کەسانە راهێنانیان پێدەکرێت و دوای هەڵسەنگاندن بۆ شیاوبون بۆ بەرێوەبردنی پڕۆژەیەك قەرزەکەیان بە چەند قستێك پێدەدرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەو قەرزە بڕی (20) ملیۆن دینارە، دوای (12) مانگ لە وەرگرتنی قەرزەکە دەستدەکرێت بە وەرگرتنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button