کازمی: هەڵەبجە شایستەی تەواوكردنی رێكارەكانی گۆڕینییەتی بۆ پارێزگا

لڤین:

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێن دەدات هەوڵی بەدیهێنانی تەواوکردنی ڕێکارەکانی گۆڕینی هەڵەبجە بدات بۆ پارێزگایەک وەك رێزلێنانێك لە قوربانییەكانی.

مستەفا کازمی لە 34مین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لە تویتەری خۆی دەڵێت “هەڵەبجەی شەهیدی دەست ستەمكاری بەڵگەیەكی زیندووە لەسەر خەباتی گەلەكەمان بۆ بەهاكانی دادگەری و هێمای برایەتی عێراقییەكان و یەكێتی ڕیزەكانیانە.”

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاندووە “هەڵەبجە شایستەی تەواوكردنی رێكارەكانی گۆڕینییەتی بۆ پارێزگا وەك رێزلێنانێك بۆ قوربانییەكانی، هەوڵی بەدیهێنانی ئەوەش دەدەین.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button