وەزیری شەهیدان: درێغیمان نەكردووە بۆ بەدەمەوەچوونی كەسوكاری شەهیدان

لڤین:

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەڵێت،درێغیان نەكردووە بۆ بەدەمەوەچوونی كەسوكاری شەهیدان بەتایبەتی بەركەوتوانی چەكی كیمیاوی لە هەڵەبجە، بەڵام هەندێكیان برینەكانیان قوڵە بەردەوام بوونی دەوێت لە چارەسەری تەندروستی. 

عەبدوڵای حاجی مەحمود بۆ دەنگی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەت ساڵانە بەپێی ڕاپۆرتی لایەنی پەیوەندیدار كە وەزارەتی تەندروستییە ئەو كەسانەی كە وارسی شەهیدن یان ئەو كەسانەی بەركەوتەی چەكی كیمیاوین و كاریگەریان لەسەر جەستەیان هەیە ساڵانە بەپێی ئەولەویەت و بەپێی كاریگەری چەكەكەیان بەركەوتەكەیان بۆ جێبەجێكردنی تەندروستیان لەدەرەوەی وڵات یان پزیشكی پسپۆڕ لە كۆماری ئیسلامی ئێران دێنە هەڵەبجە بۆ چارەسەركردنی بەركەوتوانی چەكی پرۆسەكە بەردەوامیشە.

دەربارەی نیگەرانی كەسوكاری قوربانیان و بەشداری نەكردن لە مەراسیمەكانی ساڵیادی هەڵەبجە، عەبدوڵای حاجی مەحمود وتی، وای بۆ دەچم ئەو ڕاگەیەنراوە كۆی سەرجەم كەسوكاری شەهیدان نەبێت ڕەنگە ڕێكخراوێك بێت یان كۆمەڵەیەك بێت ئەوەی كردبێت بەڵام بەتێكڕای گشتی ئێمە ڕۆژی 16-3 وەكو حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە لەبەرچاوگرتنی ڕێكاری تەندروستی و ڕەوشی ئەمڕۆی كوردستان و مەسەلەی كۆرۆنا یادەكە بەشێوازێكی شایستە یاد دەكەینەوە لە هەڵەبجە.

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئاماژەی بەوەكرد “بەگشتی لە هەرێمی كوردستان قەیرانی دارایی كاریگەری هەیە لەسەر كۆمەڵانی خەڵك و خەڵكی ناوچەكە و لەسەر هەرێمی كوردستان لەسەر عێراق بەگشتی چونكە پەیوەندی بەوە هەیە كە قەیران هەبوو بازاڕ گۆڕانكاری بەسەردا دێت و ڕەوشی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان گۆڕانكاری بەسەردا دێت لەچوارچێوە گشتیەكەدا كاریگەری هەیە بەڵام وەكو بەش و پشكی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كاروباری شەهیدان ئەوانمان بەدەركردووە لە ئەو بڕیارەی كە دراوە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستاندا”.

سەبارەت بە ئاماری منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئاشكرایكردو وتی، داوای ئامارێكم كردووە كە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكان بەتایبەتی لە پارێزگاری هەڵەبجە پەسەندی بكەن و بینێرن بۆ وەزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوان بۆئەوەی بەدواداچوون بكەین بۆچارەسەركردنی ئەو گیروگرفتانەی كە هەیانە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button