وەزارەتی پلاندانان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

لڤین: وەزارەتی پلاندانان رەتیدەكاتەوە لە دابەشكردنی بودجەی پڕۆەژكاندا غەدر لە سلێمانی كرابێت و دەڵێت كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم تا ئێستا بڕی366 ملیار و 749 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەكان سەرفكراوە و لەو بڕەش 50% ـی بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بووە.

سكرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاند “بۆ دابەشكردنی بودجەی پرۆژەكان بە شێوازی 57% بە 43% بووە، بە شێوەیەك كە 34% بۆ هەولێر، 23% بۆ دهۆك، %43 بۆ سلێمانی ولەم كابینەیە پشكی هەڵەبجە لە 2% كرایە 3%.”.

ئەوەشی راگەیاندووە بۆ ئامادەكردنی بودجەی 2021پشتیان بە هەمان سیستەم بەستووە بۆ دابەشكردنی بودجەی پڕۆژەكان و دەشڵێت: لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم تا ئێستا بڕی366 ملیار و 749 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەكان سەرفكراوە و لەو بڕەش 50% ـی بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بووە.

وەزارەتەكە ئەوەشی روونكردووەتەوە كە “لەكابینەی نۆیەم بۆ سلێمانی پارە بۆ 112 پرۆژە خەرجكراوە كە دەكاتە 173 ملیار دینار و بەهەمان شێوە نزیكەی 10 ملیار دینار بۆ پارێزگای هەڵەبجە خەرجكراوە”.

ئەوەش دوای ئەوەهات لەو پارەیەی ئەمڕۆ حكومەتی هەرێم بۆ پەرەپێدانی پارێزگاكان بڕیاری تەرخانكردنیدا پارێزگای سلێمانی114 ملیار و 350 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكرابوو هەلەبجە 30 ملیار و هەولێر 128 ملیار و 350 ملیۆن و دهۆكیش 77 ملیار دینار.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button