ناوى کاندیدەکانى پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق راگەیەندرا

لڤین:

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، 45 کەس وەکو کاندید خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ناونووسکردووە و پێنج کەس بە هۆکاری جیاواز بەربژێربوونیان رەتکراوەتەوە.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 15-03-2022 لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەو 45 کەسەی کە وەکو کاندید خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ناونووس کردووە، چوار کەس بەهۆی نەبوونی بڕوانامە و کەسێکیش بەهۆی تێبینی یاسایی لەسەری رەتکراونەتەوە، هەروەها 40 کەس وەکو کاندید کە مەرجەکانیان تێدا بووە لەو کێبڕکێیەدا دەمێننەوە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە، 40 کاندید کێبرکێى وەرگرتنى پۆستى سەرۆک کۆمار دەکەن کە بەرهەم ساڵح و رێبەر ئەحمەد کاندیدانى یەکێتى و پارتى ناویان لەناو لیستەکەدا هەیە.

هەروەها سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق ئاشكرایكرد، رۆژی 26ـی ئەم مانگە کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button