بەغدا لەبارەی 200 ملیارەکە بڕیاریدا

لڤین:
ئه‌مڕۆ حکومەتی فیدراڵی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجامدا و لە کۆبوونەوەكه‌دا بڕیاریدا، شایستەی دارایی 200 ملیارى مانگانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
بەختیار حاجی حه‌مه‌د، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری پەیوەندیەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، میدیای نزیک لە سەرۆکی حکومەتی ڕاگەیاندوە: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەغدا، بڕیاری ناردنی 200 ملیار دیناری شایسته داراییه‌كانی مانگانه‌ی هه‌رێمی كوردستان درا.”