گۆڕانكارى له خشته‌ى مووچه كرا

لڤین:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری گۆڕانكاری له خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه كرد له رۆژی پێنجشه‌ممه‌دا و چه‌ند شوێنێكی دیكه زیادكران.
وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند: ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٧/ ٣/ ٢٠٢٢، مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و هێزی زێرەڤانی و هێزی بەرگری فریاکەوتن و بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگاکانی نەوت، بۆ مانگی ٢/ ٢٠٢٢ خەرج دەکرێت.
پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندبوو كه پێنجشه‌ممه مووچەی وەزارەنی کاروباری شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابه‌ش ده‌كرێت.