ئۆکرانیا: زیاتر لە ١٣ هەزار سەربازی روسیا کوژراون

لڤین:

ئاماژە بەوە دەکرێت سوپای روسیا کە هێرشی کردووەتە سەر ئۆکرانیا، زیاتر لە ١٣ هەزار و ٥٠٠ سەربازی لەدەستداوە.

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا، ئاماری زیانەکانی سوپای روسیای لە ٢٤ی شوبات تا ١٥ی ئادار بڵاوکردەوە.

بەپێی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا، سوپای روسیا کە هێرشی کردووەتە سەر ئۆکرانیا زیاتر لە ١٣ هەزار و ٥٠٠ سەربازی لەدەستداوە، هەروەها ٨١ فڕۆکە، ٩٥ هێلیکۆپتەر، ٤٠٤ تانک، هەزار و ٢٧٩ زرێپۆش، ١٥٠ تۆپهاوێژ ، ٦٤ راجیمە و ٣٦ سیستمی بەرگریی ئاسمانیی خاپوور کراون.

هەروەها سوپای روسیا ٦٤٠ ئۆتۆمبێل، سێ بەلەمی خێرای سووک، ٦٠ ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سووتەمەنی و نۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button