سەلاحەدین بەهائەدین: دەسەڵاتدارانی هەرێم دەستەوسانن لەچارەسەركردنی قەیرانەكان

لڤین:
ئەمڕۆ سێ شەممە 15-3-2022، سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند: “بارودۆخی ناوچەكە ئاڵۆزەو پڕقەیرانە، بەڵام كارەكتەرە سیاسیەكان لەبری چارەسەری قەیرانەكان قەیران و ئاریشەی دیكە دروست دەكەن و قەیرانەكانی هەرێم زۆر قوڵبونەتەوەو دەسەڵاتداران دەستەوسانن لەچارەسەركردن.”
هەروەها وتی ئەم بەڕێوەبردنە نادروستە قەیران و ئاریشەی دیكە دروست دەكات كە بەداخەوە لە ئاست ڕوداو پێشهاتە نوێیەكان نین و ڕۆژبەڕۆژ ئاسۆكان تاریك دەبن و هەموو نەهامەتیەكانی ئەم وڵاتە دەسەڵاتداران لێی بەرپرسن.